فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک خولی راهێنانی ساڵانەی چەکە قورسەکانیان بەکۆتا هێنا.

کوردی / عربي فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک خولی راهێنانی ساڵانەی چەکە قورسەکانیان بەکۆتا هێنا راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٣ی ئایاری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی(٨٠)و کۆڵۆنێڵ تۆماس نیکۆڵای فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگه ڕێورەسمی دەرچوونی خولی ڕاهێنانی ساڵانەی چەکە قورسەکان بەڕێوەچوو. لەدەستپێکی ڕێورەسمەکەدا فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک رایگەیاند: لەچوارچێوەی پلانی پەسندکراوی ساڵانەیان بەردەوامی بە بەرنامەی مەشق وڕاهێنانی هێزەکانیان دەدەن بەئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هێزەکانی پێشمەرگە کە دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی پیادە لەبەرەکانی جەنگدا، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک سوپاسی وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی نێوودەوڵەتی کرد بۆ پاڵپشتی و هاریکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. لەلایەن خۆیانەوە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەهەرێمی کوردستان رایانگەیاند: کە وەک هاوبەشێکی ستراتیجی لەپێشمەرگە دەڕوانن و هاوکاری و پاڵپشتی خۆشیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە بەتایبەت لەپرسی مەشق وڕاهێنان و ڕاوێژپێدان بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕێکخستنەوەی هێزە جیاوازەکان بۆ زیاتر بەهێزکردنی سەرکردایەتی و کۆنت
Back to Top